یەکەمی سەر ئاستی عێراق کچێکی خەڵکی کەرکوکە کوا پیرۆزبایتان😱😍

Mala Krekar La Rudaw Radio-2016 ----------------------- https://m.facebook.com/bijar.bakr ---------------- http://instagram.com/bijar_bakr --------------------- مەلا كرێكار، ئەمیری پێشووی گرووپی ئەنسارولئیسلام، كە ئێستا لە وڵاتی نەرویج نیشتەجێیە، بەردەوام دەركەوتنە میدیاییەکانی كاردانەوەی زۆریان بەدواوەیە. لەدوای ئازادکردنی لە رۆژی 17/3/2016، لەلایەن دادگای نەرویجییەوە، بۆ یەکەمجار لەڕێگەی (رووداو)وە لە میدیادا دەردەکەوێتەوە. مەلا کرێکار لەم هەڤپەیڤینەدا پشتگیری لە سەربەخۆیی كوردستان دەكات و هێرشی تووندیش دەكاتە سەر ئێران. رووداو: ژیان و گوزەرانت، دوای زنجیرەیەك دادگاییکردن لە نەرویج، چۆنە؟ مەلا كرێكار: بەناوی خوای بەخشندە و دلۆڤان، سڵاو و دروودیش بۆ پەیامبەری خوا. چاوەڕێی‌ دادگای تێهەڵچوونەوەی دووەمم لە نەرویج. ئەمەش دوای ئەوەی کە دادگای ئاستی یەكەم بڕیاری رادەستكردنەوەی منی بە ئیتاڵیا دا. 6 مانگە بێدەنگن، بەڵام بڕواناكەم بەڵگەیان هەبێت. نەرویج وڵاتی یاسایە، سیاسییەكانیش تا بەڵگەیەكی یاساییان نەبێ، ناتوانن هیچ بكەن. رووداو: لەسەرچی دەیانەوێ بتنێرنەوە ئیتاڵیا؟ مەلا كرێكار: هەموو بابەتەكە ئەوەیە کە گەنجێكی كورد یارمەتیی گەنجێكی كۆسۆڤۆیی داوە بۆئەوەی بچێتە سووریا. موخابەراتی ئیتاڵیش چاودێرییان كردووە و وێنەی چوون و گەڕانەوە و پەیوەندی دەنگی نێوانیان تۆماركردووە. دوای لێكۆڵینەوە، دەركەوتووە کە ئەو گەنجە كوردە وێنەی لەگەڵ من گرتووە. وەزیرێكی نەرویجی سەردانی ئیتاڵیای كردبوو و ئەم مەلەفەی دروستكرد، كە گوایە گرووپێكی تیرۆریستی دروستكراوە. رفاندن و ئەنجامدانی كردەوەی تیرۆریستی بووە باڵۆنێكی میدیایی. تۆمەتی سەیروسەمەرەی تێدابوو كە گوایە من لە زیندانەوە بە سكایپ گرووپم لە ئیتاڵیا دروستكردبێت. رووداو: گومانت هەیە سی ئای ئای ئەمریكی لەپشت رووداوەكانەوە بێت؟ مەلا كرێكار: بڕواناكەم ئەمریكا لەپشت ئەو كەیسەوە بێت. ئەمریكا تەنیا ئەوكاتە هاتە نێو كەیسەكە كە ویستی بابەتی من بكاتە هۆكارێك بۆ داگیركردنی عێراق. ئەمریكا دەمێكە وازی لە من هێناوە، بەڵام سیاسەتمەدارانی نەرویج شەرمدەكەن دان بە هەڵەكانیاندا بنێن، كە ماوەی 14 ساڵە من لە هەموو مافێك بێبەشكراوم. 61 جار لەسەر 40 تۆمەتی جیا دراومەتە دادگا. ئەم بابەتە كات و خەرجییەكی زۆری ویستووە، بەبێئەوەی هیچ ئەنجامێكی هەبووبێت.