من عه‌قیقی تۆم ده‌وێ، شه‌که‌ر چ که‌ڵکی هه‌یه؟ من جه‌مالی تۆم ده‌وێ، قه‌مه‌ر چ که‌ڵکی هه‌یه؟ که چاوی مه‌ستی تۆ نه‌بێ، من شه‌رابم بۆ چییه؟ که هاوڕێم تۆ نه‌بی، سه‌فه‌ر چ که‌ڵکی هه‌یه؟ من زه‌کاتی تۆم ده‌وێ، چ له خه‌زێنه بکه‌م... من نێوقه‌دی تۆم ده‌وێ، که‌مه‌ر چ که‌ڵکی هه‌یه؟ که یوسفم تۆ نه‌بی، له میسڕ ئیشم چییه؟ که سێبه‌ری سوڵتان نه‌ما، له‌شکه‌ر چ که‌ڵکی هه‌یه؟ که هه‌تاوی تۆ نه‌بێ، چ تیشکێک ده‌دا خۆر؟ که تۆ چاوه‌ڕوانم نه‌بی، نه‌زه‌ر چ که‌ڵکی هه‌یه؟ ئه‌گه‌ر له‌قای تۆ نه‌بێ، به‌قای عومرم چ سوود؟ ئه‌گه‌ر په‌نای تۆ نه‌بێ، سپه‌ر چ که‌ڵکی هه‌یه؟ شه‌وم وه‌ک ڕۆژی قیامه‌ت، دور و درێژه به‌ڵام.. دڵم به‌یانی تۆی ده‌وێ، سه‌حه‌ر چ که‌ڵکی هه‌یه؟ شه‌وێک که مانگ دیار نه‌بێ، هه‌سێره چ ده‌نوێنن؟ که مه‌ل نه‌یبێ سه‌ر و مل، دوو په‌ڕ چ که‌ڵکی هه‌یه؟ که نه‌بێ وره و هێزی شان، چه‌ک و ئه‌سپ چ سوود؟ که دڵ دڵایه‌تی بکا، جگه‌ر چ که‌ڵکی هه‌یه؟ که تۆ نه‌بی به رۆحی من، ڕۆح و ڕه‌وان چ سوود؟ پێمنه‌به‌خشی به‌سیره‌ت گه‌ر، به‌سه‌ر چ که‌ڵکی هه‌یه؟ جگه له نه‌زه‌ری تۆ، من نه‌مبوه و نیمه هونه‌ر.. عینایه‌تی تۆ نه‌بێ گه‌ر، هونه‌ر چ که‌ڵکی هه‌یه؟ جه‌هان مینا دره‌ختێکه، گه‌ڵا و به‌ری له تۆ.. که گه‌ڵا و به‌ری نه‌بێ دار، بێبه‌ر چ که‌ڵکی هه‌یه؟ تێپه‌ڕه له به‌شه‌رییه‌ت، فریشته به ئه‌ی دڵ! فریشتایه‌تی گه‌ر نه‌بێ، به‌شه‌ر چ که‌ڵکی هه‌یه؟ خه‌به‌ر که مه‌حره‌می ئه‌و نه‌بێ، بێخه‌به‌ر به و مه‌ست.. خه‌به‌رده‌ره‌که‌ی تۆ نه‌بی، خه‌به‌ر چ که‌ڵکی هه‌یه؟ له شه‌مسی مه‌فخه‌ری ته‌ورێز، شه‌وقت گه‌ر وه‌رنه‌گرت.. له‌شی ڕه‌شی تاریکت، له‌وه به‌ده‌ر چ که‌ڵکی هه‌یه؟ شیعری مەولانا جەلالەدینی ڕۆمی وه‌رگێڕانی له فارسییه‌وه: عه‌لی نانه‌وازاده خوێندنەوەی: خاتوو گۆنا محێدین