نەجمەدین غوڵامی - بێ تۆ

نه‌جمه‌دینی غوڵامی گۆرانی ( فه‌ره‌نجی پۆش ) گرتم سۆراغی بۆنی تۆ شه‌یدا بووم كه‌وتمه‌ شوێنی تۆ .......................................................... شاسوار جەلال ناسراو بە ئارام، ساڵی ١٩٤٧ لەگەڕەکی (حاجی حان)ی شاری سلێمانی لەدایکبووە، خوێندنی سەرەتایی لە ‌شارۆچکەی ماوەت ‌و چوارتا تەواوکردووە و قۆناغی ئامادەیی لەسلێمانی تەواوکردووە. ساڵی ١٩٦٤ لە ‌کۆلیژی ئەندازیاریی زانکۆی بەغدا وەرگیراوە، بەڵام لەبەر چەند ھۆیەک رەتکراوەتەوە بۆ کۆلیژی بازرگانی و ساڵی ١٩٧١ خوێندنی تەواوکردووە. ساڵی ١٩٧٠ چۆتە ریزی ئەڵقە رۆشنبیرییەکانی کۆمەڵەی مارکسی لنینی کوردستان-ەوە. شەھید ئارام یەکێک بووە لەرۆژنامەنووسانی ئەو سەردەمە و ماوەیەکی زۆر لە رۆژنامەی (ھاوکاری)دا گۆشەی (ھەرجارەی باسێک)ی ئامادە کردووە، جگە لە چەندین وتارو بابەتی تر. ساڵی ١٩٧٦ و دوای زیندانی کردنی سەرکردایەتی ئەو کاتەی کۆمەڵە، بانگەشە و بەیانکردنی پرۆگرامی کۆمەڵەی گرتۆتە ئەستۆ و ھەر لەساڵی ١٩٧٦دا لەلایەن کۆمیتەی سەرکردایەتی ھەرێمەوە ھەڵبژێردراوە بە سکرتێری کۆمەڵەی رەنجدەرانی کوردستان. ساڵی١٩٧٧ لەکۆبونەوەی سەرکردایەتی ی.ن.ک ھەڵبژێردراوە بەئەندامی م.س (ی.ن.ک) و ھەتا رۆژی شەھید بوونی بە ‌پلەی سکرتێر لەناو ریزەکانی کۆمەڵەی رەنجدەران-دا لە سەنگەرەکانی پێشەوەدا خەباتیکردووە. ئێوارەی رۆژی ٣١/١/ ١٩٧٨ لە ‌گوندی (تەنگیسەر)ی ناوچەی قەرەداخ بەدەستی خۆفرۆشان شەھید کرا.