له ساڵانی 1950ه‌كاندا، له ئه‌نادۆل، تهریقهتێكی نوێ ده‌ستی كردبوو به كۆ كردنه‌وه‌ی ئه‌ندام بۆ ته‌ریقه‌ته‌كه‌ی، به‌ڵام ئه‌م ته‌ریقه‌ته نهێنیه له ته‌ریقه‌ته‌كانی تر جیاوازیه‌كی تری هه‌بوو، چونكه ئه‌وان ناویان له خۆیان نابوو، ته‌ریقه‌تی جن، لیده‌ری گروپه‌كه‌ش كه‌سێك بوو به ناوی مامۆستا حه‌سه‌ن، كه‌سێكی به ته‌مه‌ن و خه‌لكی اسطانبول بوو، نزیكه‌ی 50 كه‌س بوون و سه‌نته‌ری كۆ بوونهوهكانیان كۆنیا بوو، ئه‌ندامه‌كانیشی له كه‌سانی پله به‌رز تاوه‌كوو هاولاتی ئاسایی پیكهاتبوون، دوای ئه‌وه‌ی كه ده‌ستگیر كران و له‌لای پۆلیس ئیفاده‌یان وه‌رگیرا هه‌موویان ده‌یانگووت كه خۆیان به خزمه‌تكاری مامۆستا حه‌سه‌ن داناوه و ته‌نها به قسه‌ی ئه‌ویان كردووه. جیاوازتر له هه‌موو دین و ته‌ریقه‌ته‌كانی تر یه‌ك كاریان زۆر تایبه‌تی بوو ئه‌ویش ئه‌وه بوو كه باسیان له‌وه ده‌كرد چاوه‌رێی جنێك ده‌كه‌ن به ناوی عه‌ممار كه له ناو فه‌رمووده‌كانیش ناوی هاتووه، باشه عه‌ممار كێ بوو؟، هه‌روه‌ها ئه‌م خه‌لكه بۆچی چاوه‌رێی ئه‌ویان ده‌كرد؟،