Abasi Kamandi Hiwai Dl Wato عەباس کەمەندی هیوای دڵ وەتۆ

sardamek bo be naxma bo baxchai zhyanm be wrta bo naw helanai bulbulakanm سەردەمێک بوو بێ نەغمە بوو باخچەی ژیانم بێ ورتە بوو ناو هێلانەی بولبولەکانم لەرەی دەنگی شادمانی و نەشئەم خنکابوو شەپۆلی بای بەرەو جۆشم مەنگ ڕاوەستابوو نائومێد بووم وام ئەزانی دەردێکە کاری بەرەو پیری چوم هێناویە دیاری ئێجگاری چاوەڕوان بووم ساکەی گەردون گەردونی بێ باک جانەوەری گۆڕ هان ئەدا بم کاتە خۆراک بەڵام ئەی یار یاری نازدار شۆڕە ژنی شۆخ بە لێوی ئاڵ بە چاوی ڕەش چاوی ڕەشی تۆخ بەم جوانیانە کە زینەتی بەهەشتی دونیان بەم جوانیانە کە لە تۆدا هەمویان پەیدان لەو ڕۆژەوە دیومە سیحری زەردە خەنەی تۆ دنیای دەرون مەلەکانی هاتونە وەگۆ سەرچاوەکەی عومری جوانیم هاتوەتەوە کوڵ باخچەی ژینم پڕ بۆتەوە لە نەمامی گوڵ